بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا رەواكانی كرێكاران بووە
  2023-05-01       336       

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "یەكێتی هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا رەواكانی كرێكاران بووە و هەوڵیداوە لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و رەخساندنی دەرفەتی كار".

ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشکردووە، "‎كرێكاران و رەنجدەران پایەیەكی سەرەكی كۆمەڵگە و بزوێنەری شۆڕشەكانی گەلەكەمانن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە هەناوی ئەم چینە شۆڕشگێڕە ماندوونەناسەوە گەشەیكرد. هەر بۆیە خۆی بە بەشێكی دانەبڕاوی ئەم هێزە كاریگەرە دەزانێت و مێژوو و قوربانییەكانیان لە یاد ناكات."

دەقی پەیامەكە:

رۆژی جیهانیی كرێكاران لە هەموو كرێكاران و بوونیادنەرانی كوردستان پیرۆزبێت و دەستی ماندووبوونیان دەگووشم.

‎كرێكاران و رەنجدەران پایەیەكی سەرەكی كۆمەڵگە و بزوێنەری شۆڕشەكانی گەلەكەمانن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە هەناوی ئەم چینە شۆڕشگێڕە ماندوونەناسەوە گەشەیكرد. هەر بۆیە خۆی بە بەشێكی دانەبڕاوی ئەم هێزە كاریگەرە دەزانێت و مێژوو و قوربانییەكانیان لە یاد ناكات.

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا رەواكانی كرێكاران بووە و هەوڵیداوە لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و رەخساندنی دەرفەتی كار. ئەمەش بە ئەركی خۆمان دەزانین و وەفادارییەكی بچووكە بەرامبەر گەورەیی و كاریگەریی ئەو هێزە خۆڕاگرە.

‎دووبارە ئەم رۆژەتان پیرۆزبێت و كوردستان قەرزاری دەستە ماندووەكانی ئێوەیە

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×