هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دوا وادەی بۆ یەكلاكردنەوەی گفتوگۆكانی بودجە دیاریكرد
  2023-05-01       393       

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند، رۆژی 10ی ئەم مانگە دوا وادە دەبێت بۆ یەكلاییكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی بڕگەو ماددەكانی بودجە.

ئاوێنە: هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ دوشەممە، بە بەشداری سەركردەكانی هاوپەیمانییەكەو ئامادەبونی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كۆبونەوەی هاوپەیمانییەكە بەڕێوەچوە.

لە كۆبونەوەكە، تاوتوێی دۆسیەكانی حكومەت و پەرلەمان و هەروەها دۆسییەكانی خزمەتگوزاری، ئابوری، ئاسایش و سیاسەت كراوە.

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رۆژی 10ی ئەم مانگە وەك دوایین وادە بۆ یەكلاكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی بڕگەو ماددەكانی بودجە دیاریكردوە، جەختیشی لە گرنگی پەسەندكردنی بودجەو دەستپێكردنی پڕۆژەو بەرنامەكانی حكومەت كردۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×