عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، لە كۆبونەوەی گشتیی ئەمڕۆی حزبەكەیاندا، بە پێویستیان زانیوە، سەرجەم نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.
ئاوێنە: عەلی باپیر، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە سۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بەناچاری درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکانەوە لەکەیەکی گەورە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیدابوەو ترسی جیددیش بەهۆی کێشەو قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەکەش دروست بوە."
سەرۆكی كۆمەڵ وتوشیەتی"لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش هەر ماوەیان بەسەرچوەو، لەو ڕوەوە لە پەرلەمان جیاوازی نییە."
ئاماژەی بەوەشداوە "بۆیە بە پێویستمان زانی لە کۆبونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا سەرجەم نوێنەرانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن."
دەقی راگەیەندراوەكە:
ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی
جەماوەری بەڕێزی هەرێمی کوردستان:
١- لەلای هەمو لایەک ئاشکرایە کە لە سۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بەناچاری درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکانەوە لەکەیەکی گەورە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیدابوەو ترسی جیددیش بەهۆی کێشەو قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەکەش دروست بوە.
٢- لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانییش هەر ماوەیان بەسەرچوەو، لەو ڕوەوە لە پەرلەمان جیاوازیی نییە.
بۆیە بە پێویستمان زانی لە کۆبونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا سەرجەم نوێنەرانمان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.
٣- سوپاس و پێزانینیشمان بۆ هەمو براو خوشکانی نوێنەرمان هەیە لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارزگاکان و حکومەتی خۆجێی سلێمانی کە لە ماوەی ڕابردودا دڵسۆزانە بە ئەرک و کاری خۆیان هەڵساون.
عەلی باپیر
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
١/٥/٢٠٢٣ز
١١ی شەوالی ١٤٤٤ک