جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی لە هەریم رایگەیاند، پاش په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای كار له په‌رله‌مان، ئێستا پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینیی كه‌رتی تایبه‌تیشیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌و پاش ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌ویش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
ئاوێنە: نه‌زمی مو‌سا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، به ماڵپه‌ڕی رەسمی پارتی راگه‌یاند: "هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتبو گرنگیدان بو به كه‌رتی تایبه‌ت و گرنگیدان بو به مافی كرێكاران له كه‌رتی تایبه‌ت و هاندانی كۆمپانیاكان و خاوه‌نكاره‌كان بو به پابه‌ندبون به یاسای كار و یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یەدا ئێمه له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری کۆمەڵایەتی كارمان كرد له‌سه‌ر یاسا و ڕێنمایییه‌كان، ئه‌وه بو خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له سه‌ندیكای كرێكاران و له ژودری بازرگانی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆ و دادوه‌ره تایبه‌ته‌كانی تایبه‌ت به كار و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی، توانیمان یاسای كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داڕێژین و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا."
وتیشی"خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر درا و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشی بو له په‌رله‌مانی كوردستان پاش گفتوگۆیه‌كی دورودرێژ له‌نێوان لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن لیژنه‌كان و وه‌زاره‌تمان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانرا په‌سه‌ندبكرێ و ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بكرێت كه ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م یاسای كار تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان."
ئاماژەی بەوەشداوە "ئێمه توانیمان ڕه‌شنوسی یاسای خانەنشینی له كه‌رتی تایبه‌ت دابڕ‌ێژین كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، ئیشەڵا ئه‌ویش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ هه‌موارو په‌سه‌ندكردن."