حاكم قادر حهمهجان، ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و بهرژهوهندیی یهكێتی، رایگەیاند"ھەڵەیەكی سیاسییە و نابێت ھیچ لایەنێک بیر لە لەتکردنی هەرێم و دو ئیدارەیی بکاتەوە."
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ دوشەممە، حاكم قادر حەمەجان لەمیانی سەردانیدا بۆ لقی سلێمانی یەكێتی سەندیكاكانی كریكارانی كوردستان، وتوشیەتی"مێژو سەلماندویەتی دو ئیدارەیی لەبەرژەوەندی کەس نییەو هیچ لایەنێک لێی سودمەند نابێت، ناشبێت گەلی كوردستان ڕێگە بدات ھیچ لایەنێك دۆخێک بخوڵقێنێت کە لێکترازانی ئەم هەرێمەی لێ بکەوێتەوە."
وتوشیەتی"بەدرێژایی مێژو کورد هەرگیز سودی لە ناکۆکی ناوخۆیی نەبینیوەو هیچ لایەنێک لە دژایەتی بەرامبەرەکەی قازانجی نەکردوە، لە ئێستاشدا کە ئاڵەنگارییەکانی بەردەم هەرێم گەیشتونەتە لوتکەو هەوڵی لە ناوبردنی هەرێم دەدرێت، ھەڵەیەكی سیاسییە، دەرفەت بۆ دو ئیدارەیی و لێکترازانی زیاترو نەهیشتنی قەوارەی هەرێم بدرێت، چونكە ھەرێمی كوردستان ھەرێمێكی دەستورییەو بەپێچەوانەوە دەبێت هەموان لەخۆیان ببورن و بەڕۆحێکی نیشتیمانییەوەو بە یەکگرتویی کاربکەن لە پێناو داواکانی گەلی کوردستان."