مهسعود بارزانى پهیامێك ئاراستهى حكومهتى عێراق دهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "گەلی کورد دەرفەتی تۆڵەکردنەوەی هەبوو، بەڵام لێبوردەییو ئاشتەوایی نواند"، داواشدهكات، "قەرەبوى سەرجەم قوربانییانی جینۆساید بكرێتهوه لهگهڵ گەڕاندنەوەی مافەکانیان".
ئاوێنە: مەسعود بارزانی، سهرۆكى پارتى لهمیانى وتارێكدا لەیەکەم کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی ڕایگەیاند، "کوردانی فەیلی بەشێکی دانەبڕاون لەگەلی کوردستانو داوای قەرەبووکردنەوەی سەرجەم قوربانییانی جینۆسایدو گەڕاندنەوەی مافەکانیانی دهكهین".
بارزانی وتیشى، "سەرەڕای ئەوەی كوردانى فهیلى ڕوبەڕوی گۆشەگیرییەکی دوانە بونەوە، بەڵام کوردە فەیلییە شۆڕشگێڕەکان توانییان بەشداریان هەبێت لەدامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانو سەرکردایەتیکردنی شۆڕشی ئەیلول، لەوانەیە بەشێکی زۆر لەئامادەبوان ئەوە بزانن، کە سەرکردایەتییە باڵاکان، لەلایەن شۆڕشگێڕانی کوردانی فەیلییەوە بەڕێوەدەبران، لەوانەش سکرتێری گشتیی حزب، سەرۆکی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، سەرۆکی یەکێتی قوتابیانی کوردستانو بەشێکی زۆری دیکەی پۆستە باڵاکان".
وهكو مهسعود بارزانی ئاماژهى پێكرد، "تائێستا 12 هەزار گەنجی فەیلی کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 30 ساڵدا بوو بەشێوەیەکی دڕندانە لەناوبران، تائێستاش کەس نازانێت لەکوێ نێژراون".