لەسەر کورسیی پێکهاتەکان داوایەکی یاسایی لە دادگای باڵای فیدراڵ تۆماردەکرێت
  2023-05-02       761       

سەبارەت بە تەرخانکردنی 11 کورسیی بۆ پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان سۆران عومەر داوایەکی یاسایی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆماردەکات.

ئاوێنە: سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ بەداوای ژمارە ( 85/اتحادیە/2023) لە دادگای فیدراڵی سکاڵام لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددە یاسایەی کە 11 کورسی کۆتای بە پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیووە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردووە، وردەکاری دۆسیەکە بۆ رۆژی دادگاییەکە دەهێڵێتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×