ناوی ئەو نوێنەرانەی كۆمەڵ كە لە پەرلەمان، ئەنجومەنی پارێزگاو حكومەتی خۆجێی سلێمانی دەستلەكاردەكێشنەوە
  2023-05-02       798       

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دوێنێ لە كۆبونەوەیەكی گشتیدا بڕیاریدا لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئیدارەی خۆجێی پارێزگای سلێمانی بكشێتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، نوێنەرانی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی پارێزگاو حكومەتی خۆجێی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەتەواوی پابەندی بڕیاری حزبەكەیان دەبن بۆ دەستلەكاركێشانەوە.

محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری، دوێنێ بە میدیای حزبەكەی راگەیاند، بەهۆی بڕیارەكەوە كۆمەڵ دەستبەرداری 17 پلەو پۆست دەبێت.

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە پاساوی بەسەرچونی ماوەی ئەو دامەزرانەوە بڕیاریداوە نوێنەرانی دەستلەكاربكێشنەوە.

بەگوێرەی بەدواداچونی ئاوێنە ئەو 17 نوێنەرەی كۆمەڵی دادگەری كە لە (پەرلەمان، ئەنجومەنی پارێزگاكان، حكومەتی خۆجێی سلێمانی) دەستلەكار دەكێشنەوە پێكدێن لە حەوت ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، سێ ئەندام لە ئەنجومەنی پارێزگا، قایمقامێك، چوار بەڕێوەبەری ناحیە، بەڕێوەبەرێكی گشتی، جێگری بەڕێوەبەرێكی گشتی لە حكومەتی خۆجێی سلێمانی، كە ئەمانەن:

حەوت ئەندامی پەرلەمانی كوردستان:

-عەبدولستار مەجید

- هەورامان گەچێنەیی

- عوسمان كانی كوردەیی

- عومەر گوڵپی

- بەدریە ئیسماعیل

- روپاك ئەحمەد

- موسلیم عەبدوڵا

سێ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا:

چنار جەلال، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر

میدیا ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پۆستەكانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی:

ئیسماعیل حەمەرەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی

كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت

عەدنان عەلی، بەڕێوەبەری ناحیەی باوەنور

هێمن بەهجەت، بەرێوەبەری ناوحیەی ئاغجەلەر

ئەبوبەكر حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی ئیسێوە

هێمن حەمەحسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×