پاش چه‌ندین جار له دواخستنی سكاڵایه‌ك كه له دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركرابوو، بڕیاره ئه‌مڕۆ بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر تۆماركردنی سكاڵایه‌ك له‌دژی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر سكاڵاكه و ده‌ستوورییبوون یاخود ناده‌ستوورییبوونی دۆسیه‌كه بدات.
رۆژی 9ـی 10ـی 2022 پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی خستە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندکرا.
وەک لە پێشنیازەیاساکە هاتووە: خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لەسەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت.