وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ تیژڕه‌وى مۆبایل به‌كارده‌هێنن‌و پشتوێنى سه‌لامه‌تیان نه‌به‌ستوه، 60 هه‌زار دینار سزاى دارایی ده‌درێن.
ئاوێنە: فازل حاجى وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌كاتێكدا شۆفێران تیژڕه‌وبن‌و له‌كامێراكانى چاودێرى وێنه‌یان بگیرێت، ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه پشتوێنى سه‌لامه‌تى به‌كارنه‌هێنابوو جگه له‌سزاى تیژڕه‌ویه‌كه‌ى 20هه‌زار سزاى تر‌ى بۆ ده‌نوسرێت‌و له‌هه‌مانكات ئه‌گه‌ر مۆبایلى به‌كارهێنابوو 40 هه‌زار دینار سزاى به‌كارهێنانى مۆبایلیش سزاده‌درێت.
وته‌بێژه‌كه‌ى هاتوچۆ ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، كه‌مترین سزاى خێرایی 70 هه‌زار دیناره ئه‌گه‌ر شۆفێر هه‌ردوو سه‌رپێچیه‌كه‌ى تر‌ى له‌گه‌ڵ كردبوو، سزاكه‌ى ده‌بێته 130 هه‌زار دینار.
سزاكانى هاتوچۆ له‌هه‌رێم زۆرترین قسه‌و باسى له‌سه‌ركراوه‌و به‌شێك له‌یاساناسانیش پێیانوایه، ئه‌م سزایانه دژیه‌كه له‌گه‌ڵ یاساكانى عێراق‌و پێچه‌وانه‌ى داهاتى تاك‌و كه‌مترین داهاتى تاكه كه له‌وڵاتان ده‌كرێته پێوه‌ر بۆ دیاریكردنى هه‌ر جۆره سزا‌و ڕسوماتێك.