لهبارهى دهستگیركردنى دوو هاوسهرهكهى گهرمیان دهزگاى ئاسایشى ههرێم ڕونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوهو ڕایدهگهیهنێت، "دهستگیركردنیان پهیوهندیی بهكارى ڕۆژنامهوانیىو ئازادیى ڕادهربڕینهوه نییه"، ئاشكرایكردوه، "كهیسى ئهوان خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاته بهگوێرهى یاسای سزادانی عێراقی".
ئاوێنە: ڕونكردنهوهكهى دهزگاى ئاسایشى ههرێم...
ڕونکردنەوەیەک لەدەزگای ئاسایشی هەرێمەوە بۆ ڕای گشتی سەبارەت بەڕاگیراوان (ئارام حەسەنو شەرمین عەلی)
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەربارەی کەیسی هەردوو ڕاگیراو (ئارام حەسەنو شەرمین عەلی) بۆ ڕای گشتی ڕوندەکەینەوە کە دۆسیەی ناوبراوان هیچ پەیوەندیەکی بەکاری ڕۆژنامەوانیو ڕێکخراوەییو ئازادی ڕادەربڕینەوە نییە، وەک هەندێک کەسو لایەنو بەناوچالاکوان باسیدەکەنو ئامانجیان چەواشەکردنی ڕای گشتییە.
هەردوو ناوبراوان بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەمادەی (341 )ی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، چونکە فەرمانبەری حکومەتنو هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ڕونە.
هەروەها لەماوەی ڕابردودا خۆیانو پەڕاویان خراونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشو بەڕێزیان بینیونیو وتەیانی وەرگرتوەو هەموو ڕێکارێکی یاساییان بۆ گیراوەتەبەر، دەزگای ئاسایش تەنها لایەنی جێبەجێکاری یاسایە.
بۆ بەرچاوڕونی هەمولایەک لەڕێکەوتی 2ى 5ى 2023 ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی بۆ ئاگاداربون لەدۆخی ڕاگیراوان سەردانی گرتوخانەی ئاسایشیان کردوەو چاویان بەسەرجەم ڕاگیراوان کەوتوەو لەنێویشیاندا هەردوو ناوبراوانیان بینیوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا کەسە نزیکەکانیان سەردانیان کردونو چاوپێکەوتنیان هەبوە.
وەک دەزگای ئاسایشی هەرێم هەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆ هەر کەسولایەنێکی یاساییو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤو ڕۆژنامەنوسان کە بیانەوێت بەدواداچون بکەنو لەبارودۆخیان دڵنیاببنەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
3ى 5ى 2023