نەتەوە یەکگرتووەکان: وڵاتانی دراوسێ پێویستە پشکی ئاوی عێراق دابینبکەن
  2023-05-04       308       


جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، داوای لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ کرد، هاوکاریی عێراق بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاو و مەترسییەکانی وشکەساڵی.

ئاوێنه‌: پلاسخارت لە پەڕاوێزی چالاکییەکانی کۆڕبەندی عێراق کە لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو، وتی، “دەبێت چارەسەرێکی ریشەیی بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کەشوهەوا بدۆزینەوە کە ژینگەی عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە وڵاتان هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاوەکەی و چارەسەرکردنی کەمیی داهاتەکانی، جەختی لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایشی ئاوی عێراق کردەوە.

قەیرانی ئاو لە عێراق لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی دابەزینی رێژەی بارانبارین پەرەیسەند، هەروەها بەرنەدانەوەی ئاستی ئاوی پێویست لە وڵاتانی دراوسێی عێراقەوە بۆ رووبارەکانی دیجلە و فورات وشکەساڵیی توندتر کرد، بەجۆرێک عێراق بووە بە “پێنجەمین وڵات لە جیهان” زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە، بەپێی ریزبەندیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×