سودانی: نەوت هەناردە بکرێ یان نا، موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدەین
  2023-05-04       597       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، نەوت هەناردە بكرێت یان نا، دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ئەركی ئێمەیەو دەیدەین.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێلێكی دیداری عێراق لە بەغدا، لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، وتی"موچە ئەركی حكومەتی فیدرالە، بە چاوپۆشین لە هەناردەكردن یان نەكردنی نەوت، ئیشەڵا دواناكەوین لە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان."

جەختیشی كردەوە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەركی حكومەتی فیدراڵە، هەروەك چۆن بەرپرسیارین لە موچەی فەرمانبەرانمان لە ئەنبارو بەسرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×