حه‌بیب فه‌ره‌جوڵا شه‌عب به‌تۆمه‌تی سه‌ركردایه‌تیكردنی گروپێكی عه‌ره‌بی جوداخواز سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابو
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته، هاوڵاتییه‌كی سویدی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی‌یان به تۆمه‌تی سه‌ركردایه‌تیكردنی گروپێكی عه‌ره‌بی جوداخواز له‌سێداره دا.
ئاوێنە: میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه هاوڵاتییه‌كی سویدی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌ناوی حه‌بیب فه‌ره‌جوڵا شه‌عب به‌تۆمه‌تی سه‌ركردایه‌تیكردنی گروپێكی عه‌ره‌بی جوداخواز و ئه‌نجامدانی هێرش له‌وانه‌ش هێرشكردنه‌سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی له 2018دا كه به‌هۆیه‌وه 25 كه‌س كوژران، له‌سێداره درا.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به تۆمه‌تی "بڵاوكردنەوەی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر زه‌وی"، سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر حه‌بیب فه‌ره‌ج ئه‌ڵا شه‌عب-دا سه‌پاند.
له ئازاری رابردودا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆندا سه‌پاند كه له 2020دا له ئێران زیندانیكراوه.
هه‌ر ئه‌وكات حكومه‌تی سوید ئه‌و سزایه‌ی به "نامرۆڤانه" وه‌سف كرد، توبیاس بیلسترۆم وه‌زیری ئه‌وكاتی ده‌ره‌وه‌ی سوید به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "سزای له‌سێداره‌دان، سزایه‌كی نامرۆڤانه‌یه و سوید له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌مو حاڵه‌ته‌كاندا سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات".
حه‌بیب فه‌ره‌جوڵا شه‌عب سه‌ركردایه‌تی "بزوتنه‌وه‌ی نیزاڵی عه‌ره‌بی بۆ ئازادكردنی ئه‌هواز" ده‌كات كه له شاری خوزستانی باشوری رۆژئاوای ئێران چالاكه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وه‌ك "رێكخراوێكی تیرۆریستی" پۆلێنیان كردوه و به به‌رپرسیاری ژماره‌یه‌ك هێرشی ده‌زانن كه دیارترینیان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بو كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
حه‌بیب فه‌ره‌ج ئه‌ڵا شه‌عب كه له وڵاتی سوید نیشته‌جێ بو، له تشرینی یه‌كه‌می 2020دا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی توركیای كرد، دیار نه‌ما و نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له ته‌له‌فزیۆنی ئێران به ده‌ستگیركراوی ده‌ركه‌وت.