رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بازنه‌ی به‌شداربووانی رێوڕه‌سمی یادی 25 ساڵه‌ی كوشتنی مه‌رجه‌عی ئاینی محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌دری باوكی به‌رته‌سك كرده‌وه.
ئاوێنە: ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی كه به وه‌زیری قائید ناسراوه، رایگه‌یاند كه سه‌در داوای له‌و كه‌سانه كردووه كه "په‌یماننامه‌ی پابه‌ندبوون به خوێن"یان ئیمزا كردووه(وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌و لایه‌نگرانه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌كیان ئیمزا كردووه كه تیایدا به‌ڵێنیان داوه پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی بن و رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و گروپه‌ی به ئه‌هلی قه‌زیه ناسراون ببنه‌وه)، ئاماده‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه ببن.
ساڵح محه‌مه‌د ئه‌لعێراقی له تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه موقته‌دا سه‌در داوای له‌لایه‌نگرانی كردووه به‌شداری رێوڕه‌سمی یادی 25 ساڵه‌ی كوشتنی مه‌رجه‌عی ئاینی محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌دری باوكی له شاری نه‌جه‌ف بكه‌ن كه كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌درێت و وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی به‌عس و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه "بته گه‌وره‌كه" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به سه‌دام حسێن، بسووتێنن.
هاوكات داوای له لایه‌نگرانی كردووه كه وێنه‌ی گروپی (ئه‌هلی قه‌زیه) كه "گروپێكی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در بوون و مانگی رابردوو هه‌ڵایه‌كیان نایه‌وه و وایان بڵاوكرده‌وه كه موقته‌دا، ئیمامی مه‌هدییه"، بسووتێنن.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌شداریكردنی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانیشی جگه له لایه‌نگرانی له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا قه‌ده‌غه كرد، ئه‌مه‌ش مانای وایه ژماره‌یه‌كی زۆر سیاسی و حزبه‌كان ناتوانن به‌شداری یاده‌كه بكه‌ن.