ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق كۆدەبێتەوە
  2023-05-09       344       

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا ئەمڕۆ كۆببێتەوە و گفتوگۆ و دەنگ دەدات لەسەر 7 پڕۆژە یاسا و بڕیار.

ئاوێنه‌: سەرۆكایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشتەی كاری كۆبوونەوەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی 5ی 2023 لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان سازدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەكرێت لەسەر چەند پڕۆژە یاسا و ڕاپۆرتێك و هەروەها دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەك دەدرێت.

ماوەی تەنها 22 ڕۆژ ماوە بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق بچێتە پشووی بەهارەوە و لە ئێستاشدا كۆبوونەوەكان چڕكراونەتەوە بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و بڕیارە بەم زووانە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×