بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە ١٠ کەس لەسەرتاسەری عێراقدا گیانیان لەدەستداو ٦٧ کەسی دیکەش توشبوون.
ئەوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق گیانلەدەستدانی ئەو ١٠ کەسەی بە نەخۆشییەکە پشتراستکردەوە و هۆشداریشدەدات لەگواستنەوەی نەخۆشییەکە بۆ تەواوی ناوچەکانی عێراق.
پارێزگاکانی زیقار لە پلەی یەکەم و بەسرە دووەم و موسەنناو نەجەفیش لە سێیەم و چوارەمی ریبەندی توشبوون و گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە دێن.
تای خوێنبەربوون لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ لەرێگەی حەشەرەیەکی بچوکەوە کە بە (گەنە) ناسراوە.