سودانی بۆ حەلبوسی: پەلە لە پەسەندكردنی بودجە بكرێت
  2023-05-09       290       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان كۆبوەوەو جەختی لە گرنگی پەلەكردن لە پەسەندكردنی بودجە كردەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان كۆبوەوەو تێیدا گفتوگۆ كرا لەبارەی گرنگترین بابەتەكان بەتایبەت ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە داواكارییەكانی خەڵكەوە هەیە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سەرۆك وەزیران لە كۆبونەوەكەدا جەختی لە گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان حكومەت و پەرلەمان كردەوە لەپێناو پشتیوانیكردنی حكومەت و جێبەجێكردنی بەرنامە خزمەتگوزارییەكان و هەروەها جەختیشی لە پەلەكردن لە پەسەندكردنی بودجە كردەوە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەت و وەگەڕخستنی ئابوری وڵات و گەشەپێدانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×