بە بڕیاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێکردنی عێراق لەمەودوا هەر فەرمانبەرێک قەرزی خانووبەرە وەربگرێت دەتوانێت ببێت بە کەفیلی خۆی و پێوویست بە کەفیل ناکات و لە ماوەی داهاتووش کارێک دەکەن ئەو قەرزە پێویستی بە کەفیل نەبێت.
ئاوێنە: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، کاریان کردووە لەسەر جێبەجێکردنی چەند بڕیارێک کە ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان دەکات لە قەرزەکانی سندوقی نیشتەجێکردن.
ئاماژەی بەوەشدراوە، خواستێکی زۆر لەسەر وەرگرتنی قەرزی خانووبەرە هەیە، بەڵام هاوڵاتیان لە وەرگرتنی ئەو قەرزە گرانییەکیان بۆ دروست دەبوو ئەویش پەیداکردنی دوو کەفیل بوو.
ئەوەش خراوەتە ڕوو،بۆیە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێکردن بڕیاری داوە، ئەو فەرمانبەرای قەرزی خانووبەرە وەردەگرێت دەتوانێت خۆی ببێتە کەفیل بۆ خۆی و لە داهاتووش ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە فەرمانبەر نین جێگرەوەی مەرجی کەفیل دەۆزنەوە.