سەرۆک و جێگری نوێی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژێردران
  2023-05-16       420       

ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ سەرۆک و جێگری نوێی ئەنجومەنەکەیان هەڵبژارد.

ئاوێنە: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، کە تێیدا دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی هەڵبژێردرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر لە کۆبوونەوەکەدا دادوەر فەیاز یاسین حسێن وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران هەڵبژێردرا”.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×