لە عێراق دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج دەكرێت
  2023-05-18       366       

وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج(ئایار) دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، فەرمانگەی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستیكردوە بە تەمویلی موچەی مانگی ئایاری موچەخۆران، ئەوەش دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی پڕۆسەی دابەشكردنی موچە.

وەزارەتی دارایی داوا لەسەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەت و پارێزگاكان كردوە پابەندبن بە تەمویلی موچەو رەچاوی ئەو خشتەیەش بكەن كە بۆ دابەشكردنی موچە هەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان تەنها چوار رۆژە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان کراوە و ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و دامودەزگا نەوتییەکان دابەشكرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×