پێشنیار بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەخرێتەڕوو
  2023-05-19       591       

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەباس مالیکی، پێشنیارە چارەسەرێکی بۆ دوورخستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خستەڕوو و پێشی وایە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی شتێکی نوێ نییە، لە ئەگەرێکی وادا.

ئاوێنە:  عەباس مالیکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەلمەعلومە ڕایگەیاندووە، سیاسەتی ئەمریکا پشت بە یاریکردنێکی ژیرانە دەبەستێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە عێراق بابەتێکی نوێ نییە، وەک ئەوەی پێشتر دووپاتیان کردبووەوە کە ناوچەکە و عێراق بەجێناهێڵن، بەتایبەتی کە بەرژەوەندییان لەو وڵاتەدا هەیە”.

دەشڵێت؛ “واشنتۆن دەستوەردانێکی زۆر لە عێراقدا دەکات”، بە تایبەت لە کاروباری و سیاسەتی دەوڵەت”.

سەبارەت بە چارەسەری دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق، مالیکی ئاماژەی بەوەدا کە “دەرکردنی لایەنی ئەمریکی لە عێراق بە یەکخستنی بڕیار و ڕێککەوتنی هەموو هێزە سیاسییەکان دەکرێت”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “پەیوەندی نێوان بەغدا و واشنتۆن لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا ناهاوسەنگ بووە”.

مالیکی جەختی لەوە کردەوە کە “ئەمریکا پشت بە لایەنی سەربازی دەبەستێت بەهۆی شکستی پڕۆژە سیاسییەکانی و  لە ڕێگەی پیلانی داعشەوە دیسانەوە لە پەنجەرەوە هاتەوە ناو عێراق “.

لە لایەکی دیکەوە ئەندامی پەرلەمانی عێراق، محەمەد ئەلبەلداوی، بڕیاری واشنتۆنی بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی لە عێراق بە داگیرکاری دووەمی وڵاتەکەی زانی، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بەردەوامە لە سەپاندنی ئیرادە و زاڵبوون بەسەر زۆرێک لە مەلەفەکاندا.

پێشتر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باری نائاسایی بەسەر عێراق دا درێژبکاتەوە و سزای نوێ بەسەر قەوارە و هەندێک کەسایەتیدا بسەپێنێت و ڕێگری لە هاوردە و هەناردەکردنی هەندێک کەلوپەل بکات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×