زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت
  2023-05-23       424       

ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ زیانێکی گەورەی ماددیی لە هەرێمی کوردستان داوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان تا ئێستا زیانی زیاتر لە یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بەر داهاتی نەوتی هەرێم کەوتووە.

ئاژانسەکە دەشڵێت، عێراق هەموو ئامادەکارییەکی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووە، بەڵام تورکیا بێ وەڵامە، بۆیە کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئێستا هێندەی سیاسییە، ئەوەندە هونەریی نییە.

وتەبێژی کۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجی دەڵێت، لە کێڵگەی تەق تەق ئەو چوار هەزار و 500 بەرمیل نەوتەی بەرهەمیان دەهێنا، ئێستا دەستیانکردووە بە تەنیا عەمبارکردنی.

هاوکات ڕۆیتەرز نمونەی کێڵگەی خورمەڵەی وەرگرتووە کە ئاستی بەرهەمهێنانی لە ئێستادا بۆ 50 هەزار بەرمیل نەوت دابەزیوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×