یەبەشە: لە هێرشەكەی ئەمڕۆی توركیادا بۆ سەر شەنگال میوانێكمان كوژرا
  2023-05-23       403       

یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال(یەبەشە)، رایگەیاند، هێرشەكەی ئەمڕۆی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆ سەر شەنگال، میوانخانەكەی كردونەتە ئامانج و میوانێكیان كوژراوەو یەكێك لە هاوڕێكانیشیان برینداربوە.

ئاوێنە: یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال(یەبەشە)، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ئەمڕۆ سەرلەبەیانی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا بۆردومانی میوانخانەکەمانیان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا یەکێک لە میوانەکانمان گیانی لەدەستدا و یەکێکی تر لە هاوڕێکانمان بریندار بو."

وتوشیەتی"میوانەکەمان کە گیانی لەدەستداوە ناوی سەید عیشورە و خەڵکی خانەسۆرە."

ئاماژەی بەوەشداوە، توركیا ماوەیەکی زۆرە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شەنگال زیاد کردوەو "ئەم هێرشە بۆ سەر گەلی ئێزدیمان یەکەمین نییە، بنەماو ئامانجی ئەو هێرشانە درێژەپێدەری کۆمەڵکوژیی گەلی ئێزدیمانە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×