هاوردەكردنی توكتوك و ماتۆڕسكیل قەدەغەكرا
  2023-05-24       304       

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاوردەكردنی توكتوك و هەموو جۆرەكانی ماتۆڕسكیل قەدەغەكرا.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا چەند بڕیارێكی گرنگ دران و یەكێك لە بڕیارەكانیش قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەموو جۆرەكانی ماتۆڕسكیل و توكتوكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە لەناو شاردا هەن تەنها بۆیان هەیە لە گەڕەكەكان و ناوچە كشتوكاڵییەكاندا هاتوچۆ بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×