سروە عەبدولواحید: شاخەوان عەبدوڵا رێگری كرد لەوەی كورد ئەندامی زیاتری لە لیژنەی دارایی هەبێ
  2023-05-25       561       

سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان كە پارتییەو "بەحساب كوردە"، رێگری كرد لەوەی ژمارەی كورد لە لیژنەی دارایی زیادبێت، دەشڵێت، پشكی هەرێمی كوردستانی دا بە موسڵ كە لە دەرەوەی هەرێمە.

ئاوێنە: سروە عەبدولواحید، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"یەکەم جارە لەپەرلەمانی عێراق کورد تەنیا سێ ئەندامی هەبێت لە لیژنەی دارایی."

وتوشیەتی"هۆکارەکەشی ئەوەیە کە شاخەوان عەبدوڵا جێگری دوەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران کە پارتییە و بەحساب کوردە، ڕێگری دەکات لەوەی ژمارەی کورد زیاد بێت لەلیژنەی دارایی، چونکە پشكی هەرێمی کوردستانی داوە بە موسڵ کە لەدەرەوەی هەرێمە."

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشداوە "پێشتر کورد شەش ئەندامی لە لیژنەکە هەبو، بەڵام شاخەوان عەبدوڵا ڕێگری کرد کورد لەم لیژنەیەدا ژمارەیان زۆر بێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×