لە كفری شەڕە تەقە لەنێوان خێزانێك دروست بو و سێ برا برینداربون
  2023-06-02       262       

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە قەزای كفری شەڕە تەقە لەنێوان خێزانێك دروست بوەو لە ئاكامدا سێ برا بە فیشەك برینداربون.

ئاوێنە: عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە شەڕەتەقە لەنێوان خێزانێک دروست بو و دو برا لە گەڵ دو برای دیكەیان ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیان و تەقەیان لەیەک کردوە، لەئەنجامدا سێ کەسیان بەفیشەک برینداربون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەئێستادا لەنەخۆشخانەی قەزاکە چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کەلار کراون.

بەپێی قسەی عەلی جەمال قدوری، پۆلیسی قەزای کفری چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405/31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەرچوار تۆمەتبار کە برای یەکترن دەرچوە.

ئاشكراشیكردوە، سێ لە تۆمەتبارانەكان بەبرینداری دەستگیرکراون و یەکێک لەبریندارکان هەڵاتوە، پۆلیس لەهەوڵی دەستگیرکردنیدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×