كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو راگەیاندو دەڵێت، سبەی شەممە، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوەو لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى ڕۆژئاواى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە باران و هەورە بروسکە هەیە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمانى هەرێم بەگشتى لەنێوان پەڵەهەورو نیمچە هەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەورو نیمچەهەوردا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى رۆژئاواى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە باران و هەورە بروسکە هەیە بەتایبەتى لەکاتەکانى ئێوارەدا.
ئاماژەی بەوەشداوە كە سبەی پلەكانی گەرما بە 3 تا 4 پلە بەرزتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 38، سلێمانی: 35، دھۆک: 37، کەرکوک: 39، ھەڵەبجە: 36، سۆران: 34، گەرمیان: 41 پلە.