لە سنووری شارباژێڕ دوو گەنج لە کاتێکدا بۆ گەشت چووبوونە ئەو سنوورە لە ئاودا خنکان.
ئاوێنە: ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی شارباژێڕ، ڕایگەیاند "لە دوو شوێنی جیاوازدا ئەمڕۆ لە سنووری شارباژێڕ دوو گەنج لە ئاودا خنکان، یەکێکیان لە خەمەڵۆکە و ئەوی دیکەیان لە کونەماسی خنکاون کە بەمەبەستی گەشت چووبوونە ئەو ناوچەیە".
باسی لەوەشکرد کە ئەو گەنجەی لە کونە ماسی خنکابوو، تەمەنی 36 ساڵە و تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە.
وتیشی، ئەو کەسەی لە خەمەڵۆکە خنکاوە، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوەکە و تیمەکانیان چوونەتە سنوورەکە بۆ گەڕەن بەدوای تەرمەکەیدا.