وەزارەتی تەندروستی هەرێم چەند رێنماییەك بۆ كۆنترۆڵكردنی تای خوێنبەربون دەردەكات و دەڵێت، نەخۆشییەكی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارەو تا ئێستا چەند حاڵەتێكی نەخۆشییەكە لە هەندێك لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراون.
ئاوێنە: وەزارەتەكە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی كردوە، ئاماژەی بەوەداوە، بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی تای خوێنبەربون كە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارەو لەبەر تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی پشتڕاستكراو لە هەندێك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، پێویستە، نۆ رێوشوێن بگیرێنەبەر.
یەكێك لە رێوشوێنەكان بەپێی نوسراوەكە، قەدەغەكردنی سەربڕینی ئاژەڵانە لە ماڵان.
وەزارەتی تەندروستی وتویەتی، پێویستە قەسابەكان پابەندبن بە لەبەركردنی كەلوپەلی خۆپاراستن بەتایبەتی لەبەركردنی دەستكێشی لاستك و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت و خوێنەكەی، لەكاتی سەرپێچی بەتوندی سزا دەدرێن.
وێنەیەكی نوسراوەكە:
