بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە 400 دۆنم گەنمی جوتیاران لەشارەزور سوتا
  2023-06-04       371       

لە گوندی کانی بەردینەی سنووری شارەزوور، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە نزیکەی 400 دۆنم لە گەنمی جوتیاران سوتا و بەپێی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە.

ئاوێنە: لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ئاگر لە گوندی کانی بەردینەی سنووری شارەزوور کەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانیان لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.

راشیگەیاندووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی 400 دۆنم لە گەنمی جوتیارانی سنوورەکە سوتا، تا ئێستا هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×