قوباد تاڵەبانی: لەمەودوا بازرگانان لەماوەی یەک رۆژدا کۆمپانیای خۆیان تۆمار دەکەن
  2023-06-04       370       

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم سیستمێکی نوێی راگەیاند کە لە رێگەیەوە بازرگانان دەتوانن لە ماوەی یەک رۆژدا کۆمپانیای خۆیان تۆمار بکەن.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند:" خۆشحاڵم کە چاکسازیمان لە پرۆسەی تۆماری کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان بەسەرکەوتوویی تەواو کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد:" سیستەمی نوێی ئۆنلاین و گۆڕانکاری لە یاسا و ڕێنمایی و پرۆسەکان، هەلێک بۆ بازرگانان و خاون کار دەڕەخسێنن کە لە ماوەی تەنها یەک ڕۆژدا کۆمپانیای خۆیان تۆمار بکەن، بە تێچوویەکی کەم و یەک سەردان".

باسیلەوەشکرد:" ئەم پڕۆسەیەش بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێزان لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ کرد و هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەتە کە یەکێکە لە ئەولەویاتی کارەکانمان لە حکومەت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر، بەڵێنمان دا کە کارئاسانی لە دامەزراندنی کۆمپانیاکان بکەین و ئەمڕۆ جێبەجێمان کرد".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×