ئەمریكا: بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، گفتوگۆمان لەگەڵ بەغداو هەولێرو ئەنقەرە كردوە
  2023-06-05       420       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، گفتوگۆیان لەگەڵ بەغداو هەولێرو ئەنقەرە كردوە.

ئاوێنە: ڤیدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند"ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان."

جەختیشی كردەوە، لەسەر ئەو پرسە "گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا و هەولێر و ئەنقەرەش هەبوە."

هەروەها لەبارەی پرسی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا،رایگەیاند، له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین لەگەڵ لایەنەکان و تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ خۆشگوزه‌رانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

ڤێدانت پاتێل وتیشی، تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ ده‌بێته‌ هۆی راكێشانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مەریكی و بیانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×