پێدانی کارەبا زیاد دەکات
  2023-06-07       327       

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەئێستادا قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر کۆتاییهاتوە و بەشێکی زۆری بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕاوەتەوە، 16ی ئەم مانگەش قۆناغی دوەم تەواو دەبێت، بەوەش بڕی بەرهەمهێنان دەگاتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و پێدانی کارەبا زیاد دەکات.

ئاوێنە: وەزارەتی کارەبا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەشێکی زۆری توانای بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارە قۆناغی دوەمی پرۆسەکە تا ڕۆژی 16ی ئەم مانگە تەواو ببێت و دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە و بڕی بەرهەمهێنان بگاتە 4،200 مێگاوات.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆمپانیای داناگاز لە رۆژی 22ی مانگی (ئایار/5)ی ئەمساڵ دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا هەزار مێگاوات کەم بۆوە، لەکاتێکدا کۆمپانیاکە رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابیندەکات. 

ئەوەشیخستۆتەڕو، وەزارەتی کارەبا لە ماوەی پرۆسەی چاکسازییەکەدا، هەوڵی داوە کەمبونەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمترین کاریگەری بەسەر هاوڵاتیان هەبێت، بەهۆیەوە پێدانی کارەبای بە کارگە گەورەکان راگرتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×