سوید کادیرێكى باڵاى په‌كه‌كه‌ ڕاده‌ستى توركیا ده‌كاته‌وه‌
  2023-06-07       768       

به‌گوێره‌ى میدیاى سوید، دادگاى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ بڕیاریدا كادیرێكى باڵاى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) ڕاده‌ستى توركیا بكاته‌وه‌.

ئاوێنە: میدیاى سوید ئاشكرایكردوه‌، دادگای باڵای سوید بڕیاریداوه‌ كادیرێكى باڵاى پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕادەستی تورکیا بکاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى 9 ساڵه‌ وڵاته‌كه‌ى خۆى به‌جێهێشتوه‌.

زانیاریه‌كانى میدیاى سوید باس له‌وه‌ده‌كات، ئەوکەسەی بڕیارە ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە، تەمەنى 35 ساڵانەو لەساڵی 2014 لەتورکیا چوار ساڵ زیندانیکراوەو پاشان تورکیای بەجێهێشتوەو لەسوید نیشتەجێبوە.

ئەو بڕیارەش لەکاتێکدایە، چاوەڕێدەکرێت پێش لوتکەی ناتۆ کە لەمانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، تورکیا ئەندامێتی سوید لەناتۆ پەسەندبکات.

ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كى پێشترى توركیا له‌سوید كه‌ داوای ڕادەستکردنی 42 لایەنگری پەکەکەو فەتحوڵا گولەن‌و چەپەکانی لەسوید کردبوو، تائێستا تەنها کەسێکی نزیک لەپەکەکە رادەستی تورکیا کراوەتەوەو ئه‌م كه‌سه‌ى ئێستاش ده‌بێت دوه‌م.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×