هاتوچۆی گەرمیان: لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك سێ كەس گیانیان لەدەستدا
  2023-06-07       364       

هاتوچۆی گەرمیان ئارگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار-كفری، سێ كەس گیانیان لەدەستداوەو كەسێكی دیكەش بەسەختی برینداربوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"کەمێک پێش ئێستا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لەسەر ڕێگای کەلار-کفری لە نزیک گوندی 'عەوڵاقوت' کە ئۆتۆمبێلەکە بەئاڕاستەی کەلار هاتوە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربو."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دو پیاو و ئافرەتێکن."

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە "بریندارەکە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا."

ئەوەشی خستۆتەڕو، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕوداوەکە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×