ناوەڕۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی سودانی و ئەردۆگان بڵاوکرایەوە
  2023-07-14       528       

ئەمڕۆ هەینی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەی “رێگای گەشەپێدان” بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتڕاستکردەوە.

ئاوێنه‌: لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی سودانی،، ئاماژەی بەوە کردووە، کە سودانی “ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێگەیشتووە، لەو ماوەیەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی ئاڵوگۆری ئابوری و بازرگانی و گەشەپیدانی هەردوو وڵات تاوتوی کرا.”

سودانی، لەمیانی بانگەوازەکەدا جەختی لەوە کردەوە، “پەرۆشی عێراق بۆ بنیاتنانی هاوبەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کە بەشدارە لە گەشەپێدانی ئابووری نیشتمانی وڵاتانی برا و دۆست، کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.

لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا ئاراستەی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هاریکاری لەگەڵ عێراق دەربڕی، جەختی لەسەر ئامادەیی تورکیا و کۆمپانیاکانی تورکیا کردەوە بۆ کارکردن لە پرۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان و بەشداریکردن لەم دەرفەتە ئابوورییە، بە شێوەیەک کە پاڵپشتی ئاڵوگۆڕ و پەیوەندی نێوان هەردوولا گەلی دۆست بکات ، و خزمەت بە هەموو گەلانی ناوچەکە دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×