ناوەندێکی ئەمریکی: فیدراڵییەت لەعێراق هەڵدەوەشێتەوە
  2023-07-17       541       

ناوەندێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات "عێراق جارێكی تر بەرەو ناوەندێتی و هەڵوەشانەوەی وردە وردەی فیدڕاڵیەت هەنگاودەنێت".

ناوەندی (Wilson)ی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت كوردستان جۆرێك لە حوكمی خۆبەڕێوەبەرێتی پیادە دەكرد بەڵام دوای شكستی هەوڵەكانی سەربەخۆیی، بەغدا دەستكەوتەكانی رابردوو بەدەستدەهێنێتەوە.

دەشڵێت رەنگە ناوەندێتی پێوەری حوكمی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بێت، بەڵام دەبێتە هۆی بەریەكەوتنی ئەو كۆمەڵگا فرەیانەی حكوم دەكرێن، عێراق، لەئێستادا لەبەریەك هەڵوەشاندنەوەی میراتێكی ئەرێنی دەگمەنی داگیركردنی لەلایەن سوپای ئەمریكاوە لە (2003) بەخۆوە دەبینێت، كە ئەویش هێنانە كایەی فیدڕاڵی بوو.

باس لەوەشکراوە "بەغداد لەئێستادا سەرقاڵی لە قاڵبدانی ئۆتۆنۆمی كوردستانەو بێبەشی دەكات لەسەرچاوە سەربەخۆ سەرەكییەكانی داهاتەكەی".

ناوەندی (Wilson)ی ئەمریكی ئەوەشی خستوەتەڕوو "راپرسی كوردستان لەساڵی (2017), لەهەنگاوێك بەرەو سەربەخۆیەوە بووبە هەنگاوی یەكەم بەرەو لەقاڵبدانی ئۆتۆنۆمی كوردو لەبەریەك هەڵوەشاندنەوەی سیستمی فیدڕاڵی لەعێراق".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×