وتەبێژی حكومەتی عێراق: بەدوای دەروازەی نوێدا دەگەڕێین بۆ هەناردەكردنی نەوت
  2023-07-17       484       

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی بەدوای دەروازەی نوێدا دەگەڕێت بۆ هەناردەكردنی نەوتەكەی و ئامادەیە لەگەڵ سوریا گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی بوژاندنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق بۆ بەندەری بانیاس بكات.

ئاوێنە: باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق، باسی لە گرنگی سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بۆ سوریا كردوە.

وتەبێژی حكومەتی عێراق لە بەشێكی قسەكانیدا وتویەتی، عێراق بەدوای دەروازەی نوێدا دەگەڕێت بۆ هەناردەكردنی نەوتەكەی.

هەروەها وتوشیەتی"عێراق ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سوریا لەبارەی دۆسیەی بوژاندنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق-بەندەری بانیاس و دەریای ناوەڕاست، ئەگەر دۆخی سوریا باش بو كە ئەوەش دەرفەتی نوێ بۆ هەناردەكردنی نەوتی عێراق و خێرا گەیاندنی بە دەریای ناوەڕاست و وڵاتانی كڕیار دەڕەخسێنێت."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×