ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا نزیکەی 46 ملیۆن بەرمیل بو.
ئاوێنە: ئیدارەی عێراق لە خشتەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، هەناردەی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی بۆ ئەمریکا لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2023 و دەستپێکردنی لە مانگی (کانونی دوەم/1، شوبات/2، ئادار/3 و (نیسان/4)ی ئەمساڵ 45 ملیۆن و 998 هەزار بەرمیل بوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رێژەی هەناردەی نەوتی عێراق بەڕێژەی 37% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022 روی لەزیادبون کردوە کە تێیدا هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا گەیشتە 29.029 ملیۆن بەرمیل، هەروەها زیادبونی 65% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2021ی تۆمارکرد کە لەساڵی 2021دا تێیدا هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا گەیشتە بۆ 16 ملیۆن و 112 ملیۆن بەرمیل.
ئەوەشی رونکردۆتەوە، "بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2023 لە مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵ بوە، کە گەیشتوەتە 12 ملیۆن و 168 هەزار بەرمیل، لەکاتێکدا کەمترین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی (نیسان/4) بوە، ئەو کاتەش ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بوە بۆ 10 ملیۆن و 942 ملیۆن بەرمیل".
ئاشکراشیکردوە، "بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردن بۆ چوار مانگی یەکەم لە ماوەی دە ساڵی ڕابردودا لە ساڵی 2018 بوە، کە 86 ملیۆن و 317 هەزار بەرمیل بوە.
عێراق نزیکەی 10%ی هەناردەکردنی نەوتی خۆی بۆ ئەمریکا هەناردە دەکات و لە 10 وڵاتی سەرەکی هەناردەکاری بۆ ئەمریکا دادەنرێت، لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک و سعودیە.