ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، مادده‌ی 12 و 13ی یاسای بودجه ده‌بنه بنه‌مای یاسای نه‌وت و غاز و له‌و یاسایه‌دا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كرێت، له یاسای نه‌وت و غازیشدا به هه‌مان شێوه.
ئاوێنە: موعین ئه‌لكازمی، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق، له نوێترین لێدواندا ئاماژه‌ی به‌وه داوه یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌كرێته بنه‌مای گفتوگۆكانی یاسای نه‌وت و غازی سروشتیی و سامانی كانزاكان، له یاسای بودجه‌دا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وتی هه‌رێمدا كراوه به‌و جۆره‌ش له یاسا نوێیه‌كه‌دا مامه‌ڵه ده‌كرێت.
موعین كازمی، ڕاشیگه‌یاندوه، یاسای نه‌وت و غازی سروشتیی كه په‌رله‌مان به نیازه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكات؛ یاسای بودجه‌ی عێراق و هه‌ردو مادده‌ی 12 و 13ی ئه‌و یاسایه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ند كردوه به ڕاده‌ستكردنی 400 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه؛ ده‌كاته بنه‌مای داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌و چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیەیە.