سیستانی: پێنجشەممە یەكەم رۆژی ساڵی نوێی كۆچییە
  2023-07-18       385       

نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە یەكەم رۆژی مانگی موحەڕەم و سەری ساڵی نوێی كۆچییە.

ئاوێنە: نوسینگەی عەلی سیستانی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای خۆرئاوابونی ئەمڕۆ سێشەممە، مانگ  لە عێراق و ناوچەكانی دەوروبەری بەچاوی ئاسایی نەبینراوە، بۆیە سبەی چوارشەممە تەواوكەری مانگی زیلحجە دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بەوەش رۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی موحەڕەم و ساڵی 1445 كۆچی.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشتر رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 19/7/2023، بەبۆنەی سەری ساڵی ساڵی نوێی كۆچییەوە، پشوی رەسمییە.

دوێنێش حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 19/7/2023، یەكەم رۆژی ساڵی كۆچییەو بەو بۆنەیەشەوە لە تەواوی دامودەزگاكانی حكومەت پشوی رەسمییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×