کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وادەیەکی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد
  2023-07-19       617       

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق پێشنیاری کرد کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 18 ی شوباتی ساڵی داهاتوو یان دواتر ئەنجامبدرێت.

ئاوێنە: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق لە وەڵامی داواکارییەکی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دەتوانن هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە رێکەوتی 18 ی شوباتی ساڵی داهاتوو یان هەر رێکەوتێک لەدوای ئەو بەروارەوە ئەنجامبدەن.

پێشتر سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردبوو کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×