دوای سوتاندنی باڵیۆزخانەكەیان، باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کارەکانی ھەڵپەسارد.
ئاوێنە: باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق رایگەیاند: کارەکانی لە بەغدا تا كاتێكی نادیار رادەگرێت و دەرگای باڵیۆزخانەكەشی داخست.
هاوكات وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند:حکومەتی عێراق شکستیھێنا لە پاراستنی باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا. هەروەها باڵیۆزی عێراق لە سوید بانگهێشت دەكات
بەرەبەیانی ئەمرۆ، ژمارەیەک خۆپیشاندەر هەڵیان کوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد و ئاگریان تێبەردا، ئەوەش دوای ئەوە هات سەلوان مۆمیكا رایگەیاند جارێكی دیكە قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق دەسوێنێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەك لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هەڵیاکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و ئاگریان تێبەردا.
وەزارەتی دەروەی سوید لەراگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی پەلاماردانی باڵیۆزخانەکەیان و دیپلۆماتکاران و کارمەندانی نێودەوڵەتی دەکات.
دەڵێت: بەرپرسیارێتی هەر کارێکی نەخوازراو و سەلامەتی دەستەی باڵیۆزخانەکەمان دەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
لایخۆشیەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بە توندی ئیدانەی سوتاندنی باڵوێزخانەی سوید لە بەغداد دەکات و داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات.
ئەوەش دوای ئەوە هات ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند:، سوید مۆڵهت بۆ ئهنجامدانی خۆپیشاندانێك لهبهردهم باڵیۆزخانهی عێراق له ستۆكهۆڵم دهدات، كه له میانهیدا، كۆپییهكی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق دهسووتێندرێت.
بەپێی ئاژانسەكە دوو هاوڵاتی عێراقی دانیشتووی سوید، ئەمڕۆ پێنجشهممه لهبهردهم باڵیۆزخانهی عێراق له ستۆكهۆڵم، بهنیازن خۆپیشاندانێكی بچوك بكەن و تێیدا كۆپییهكی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بسووتێنن. یەكێكیان سهلوان مۆمیكا كە 28ی حوزەیرانی 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم كۆپیەكی قورئانی پیرۆزی سووتاند.