سەرۆكوەزیرانی عیراق لەسەر رووداوی هێرشكردن و سووتاندنی بەشێك لەباڵیۆزخانەی سوید لەبەغدای پایتەخت، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی رێكدەخات.
سەرچاوەیەك لەحكومەتی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سوودانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدات لەبارەی هێرشەكەی سەرباڵیۆزخانەی سوید.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی بڕیارێكی حكومەتی سوید دەكرێت بە مۆڵەتدان بۆ جاری دووەم بە پەنابەرێكی عیراقی بۆ سووتاندنی كۆپی قورئان و ئاڵای عیراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عیراق لە ستۆكهۆڵم.
لە 28ی حوزەیرانی رابردوو، سەلوان مۆمیكا، پەنابەری عیراقی لە سوید، لە بەرەبەیانی جەژنی قوربان و لەبەردەم گەورەترین مزگەوتی شاری ستۆكهۆڵم، قورئانی پیرۆزی سووتاند، رووداوەكە كاردانەوەی گەورەی لە جیهانی ئیسلامیدا لێكەوتەوە و بەشێوەیەكی فراوان سەركۆنەكرا.