موقتەدا سەدر: سوید دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر ئیسلام راگەیاند
  2023-07-20       377       

موقتەدا سەدڕ رێبەری رەوتی سەدڕ دوای ئاڵۆزییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، سوید دوژمنایەتی خۆی بۆ ئیسلام راگەیاند، بۆیە چاوەڕێی وەڵامی فەرمی دەبم پێش ئەوەی هیچ هەڵوێستێک رابگەیەنم.

ئاوێنه‌: نیوەڕۆی ئەمڕۆ، موقتەدا سەدڕ رێبەری رەوتی سەدڕ لە تویتێکدا رایگەیاند:" دوای ئەوەی سوید دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر ئیسلام کتێبە ئاسمانییەکان راگەیاند چونکە باوەڕی بەو پەیامە ئاسمانییانە نییە، ئەوە سنوورە دیپلۆماسی و سیاسییەکانیش تێدەپەڕێنێت و دوژمنایەتی عێراقی راگەیاند بەهۆی ئەوەی رێگەیداوە ئاڵای عێراقیش بسوتێندرێت".

وتیشی:" ئێستا چاوەڕێی وەڵامی فەرمی یەکلاکەرەوەم پێش ئەوە هیچ هەڵوێستێکی کەسی رابگەیەنم، بە بڕوای من ئەگەر هەر بەراست ئاڵای عێراقیش سوتێندرا، دەبێت حکومەتی عێراق تەنها بە سەرکۆنە و ئیدانەکردنەوە نەوەستێت چوونکە ئەوە نیشانەی بێدەسەڵاتی و لاوازییە".

باسی لەوەش کرد:" نابێت تەورات و ئینجیل هاوتای سوتاندنی قورئانی پیرۆز بێت، بۆیە دەبێت گەلانی جیهان رووبەرووی هەموو ئەو هەوڵانە ببنەوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×