سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه زه‌وتكردنی ئازادی له شێروان شێروانی، سته‌مێكه دژ به هه‌موو ئازادیخوازێك و په‌یامێكی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ هه‌موو ره‌خنه‌گرێكی جدی و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانێك كه چاره‌نووسیان له چاره‌نوسی شێروان شێروانی باشتر نابێت.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌سه‌ره‌تای دادگایی كردنی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی مه‌رجه‌كانی دادگایی دادپه‌رورانه په‌یڕه‌و نه‌كراوه‌و به‌ده‌ر نه‌بووه له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی، ئامانج له‌و پرۆسه‌یه دامركاندنه‌وه و كپكردنی ده‌نگه ناڕازییه‌كان و لاوازكردنی ئازادی راده‌ربڕین بوو".
سه‌نته‌ری میترۆ ده‌ڵێت: "به‌م بڕیاره نوێیه‌ی دادگای كه‌تنی هه‌ولێر سه‌رله‌نوێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی دادگاییكردنی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانه‌وه په‌یامێكی ناراسته‌وخۆ بۆ هه‌موو ره‌خنه‌گرێكی جدی و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانێك ده‌نێرێت كه چاره‌نووسیان له چاره‌نوسی شێروان شێروانی باشتر نابێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌مڕۆ سه‌رله‌نوێ داگای كه‌تنی هه‌ولێر، (شێروان شێروانی) ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی به ماده‌ی 298 و 295 سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركرد".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "پێشتریش له 16ی شوباتی 2021 دادگای هه‌ولێر بڕیاریدا شێروان شێروانی و 4 هاوڕێی دیكه‌ی، به‌پێی مادده‌ی 156 له یاسای سزادانی عێراقی، ژماره (21) به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێن".
سه‌نته‌ری میترۆ جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "بڕیاری زه‌وتكردنی ئازادی له شێروان شێروانی وه‌ك سته‌مێك دژ به هه‌موو ئازادیخوازێك ته‌ماشاده‌كات و شه‌رمه‌زاری ده‌كات".
سه‌نته‌ری میترۆ له ئابی 2009 به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس و به‌رگریكاری مافی مرۆڤه‌وه، به هاوكاری رێكخراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جه‌نگ‌و ئاشتی IWPR ی ئه‌مریكی دامه‌زاروه، له‌و كاته‌وه 12 راپۆرتی ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بڵاو كردۆته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له رێگه‌ی پرۆژه‌وه هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گه‌لی نه‌رویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS)، Gulf Center for Human Rights، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكخراوی IRI پاڵپشتی كردووه.