دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی مۆڵەتی كاركردنی "كۆمپانیای ئەریكسۆنی سویدی بۆ پەیوەندییەكان"، ئەوەش لەدرێژەی كاردانەوەكانی بەغدا بەرامبەر بە دوبارە رێگەدانی سوید بە چالاكی سوكایەتیكردن بە قورئان لە پایتەختی وڵاتەكەی.
ئاوێنە: دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، عەلی موئەیەد، سەرۆكی دەستەكە، مۆڵەتی كاركردنی كۆمپانیای "ئەریكسۆنی سویدی بۆ پەیوەندییەكان" لەنێو خاكی عێراق، هەڵپەسارد.
دەستەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەوەش دوای ئەوە دێت كە دەوڵەتی سوید رێگەی داوە بە سوتاندنی قورئان و ئاڵای عێراق.