سوید سەرجەم ئەندامانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدادەوە دەگوازێتەوە ستۆکهۆڵم
  2023-07-21       310       

سوید سەرجەم نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی لە بەغدادی پایتەختی عێراقەوە دەگوازێتەوە بۆ ستۆکهۆڵم، ئەوەش لە کاردانەوەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە عێراق.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی سوید ئاشکرایکرد، باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد و سەرجەم کارەکانی بەشێوەیەکی کاتی دەگوازرێتەوە بۆ ستۆکهۆڵمی پایتەخت، ئەوەش بە هۆکاری ئەمنی لە بەغداد.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە خۆپیشاندەران لە بەغداد هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید و باڵیۆزخانەکەیان سوتاند.

ئاڵۆزییەکانی نێوان سوید و عێراق دوای کردەوەکانی سەلوان مۆمیکا دێت لە سوید و عێراق نیگەرانیی وڵاتەکەی لە ڕێگەپێدانی لەلایەن سویدەوە دەربڕی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×