وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق دوای چه‌ندین ساڵ كردنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری كارۆنی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕاگه‌یاند و دەڵێت، به‌و هۆیه‌وه ڕێژه‌ی سوێری ئاوی به‌سره كه‌می كردووه.
ئاوێنه: ته‌ها درع ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، محەمەد سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاسپاردووه كه دۆسیه‌ی ئاو ببێته كاری له‌پێشینه‌یان له گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
ڕاوێژکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت: عێراق به‌ره‌و ڕووی كه‌مئاوییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه، ئه‌و بڕه ئاوه‌ی له به‌نداو و كۆگاكانی ئاودایه كه‌مترینه له مێژووی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته هۆشیاری هاووڵاتی هه‌بێت له به‌كارهێنانی ئاو، به‌وپێیه‌ی عێراق له دۆخی كه‌مئاوییدا ده‌ژی.